Kurdish Lab Guide
ئەپلیکەیشنێک بەزمانی کوردی بەشەکانی تاقیگەی پزیشکی تێدا ڕوون کراوەتەوە
About this project
بەرنامەی Kurdish Lab Guide ڕێبەرێکی زانستی و پراکتیکیی گشتگیرە بۆ خوێندکاران و کارمەندانی بواری تاقیگە پزیشکییەکان (شیکاری نەخۆشییەکان)، کە بە شێوازێکی سادە و ڕوون زانیارییە پێویستەکانی ڕۆژانەی ناو تاقیگە لەخۆدەگرێت. بەرنامەکە لە کۆمەڵێک بەش پێکدێت: بەشەکانی تاقیگە: ناساندن و باسکردنی سەرجەم بەشە جیاوازەکانی تاقیگە، لەگەڵ دابینکردنی ئەتلەسی وێنەیی و ڕوونکردنەوەی ورد و تەواوی پشکنینەکان. ئامرازەکانی تاقیگە: کۆمەڵێک ئامراز و ژمێرکاری (Calculators) گرنگ و پێویست لەخۆدەگرێت کە کارئاسانی بۆ کارمەندان دەکەن لە کاتی ئەنجامدانی شیکارییەکاندا. کەلوپەلەکانی تاقیگە: ناساندن و ڕوونکردنەوەی وردی سەرجەم ئەو کەرەستە و کەلوپەلانەی لە تاقیگەدا بەکاردەهێنرێن و شێوازی بەکارهێنانیان. نۆڕماڵ ڕەینج (Normal Ranges): خستنەڕووی ڕێژە ئاساییەکانی تێستە پزیشکییەکان بە شێوەیەکی ڕێکخراو بۆ گەڕانەوەی خێرا لە کاتی خوێندنەوەی ئەنجامەکاندا. کویز و تاقیکردنەوە (Quiz): بەشێکی تایبەت بە پرسیار و تاقیکردنەوەی گشتی لەسەر زانستی تاقیگە، بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی ئاستی زانیاری و بەهێزکردنی زانیارییە پراکتیکییەکان.